پڕۆتین
پڕۆتین خواردنێكى ئاڵۆزى ئه‌ندامیه كه كێشێكى گه‌ردى زۆرى هه‌یه‌و له‌ترشه‌ئه‌مینى پێكه‌وه نوساو به هۆى بوندێكى پێپتیدیه‌وه . پڕۆتین پێویسته بۆ پێكهاته‌و كارى هه‌موو خانه زیندووكان ته‌نانه‌ت ڤایرۆسیش.
زۆرێك له‌و پرۆتینانه ئه‌نزیم دورست ده‌كه‌ن یان یه‌كه‌ى پرۆتینى دروست ده‌كه‌ن كه ده‌چێته پێكهاته‌ى ئه‌نزیمه‌وه ، هه‌روه‌ك پڕۆتین زۆر رۆڵى په‌یكه‌رى رۆڵى په‌یكه‌رى میكانیكى ده‌گێڕن وه‌ك دروستكردنى كۆڵه‌گه و جومگه له ناوخانه . پڕۆتین ئه‌ركى چالاكى تر ده‌بینێت چونكه پێكهێنه‌رێكى گرنگه له به‌رگرى له‌ش و كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وى گه‌رده چالاكه‌كان . هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌شه بۆ ترشه ئه‌مینیه‌كان بۆ ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ى ناتوانن به خۆیان دروستیان بكه‌ن پڕۆتین یه‌كێكه له گه‌رده گه‌وره و زینده‌یى و چالاكه‌كان له‌گه‌ڵ فره‌شه‌كر و چه‌ورى و ترشه ئه‌مینیه‌كان . وه‌كۆى ئه‌م گه‌رده گه‌وره چالاكانه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى ماده‌ى زیندوو دروست ده‌كه‌ن.
پێكهاته‌ى پڕۆتین :
پڕۆتین له زنجیره‌ى پێپتیدى پێكهاتوو له به‌یه‌كه‌وه‌نوسانى ترشه ئه‌مینیه‌كان ، دروست بووه كه لوول ده‌خوات بۆ ئه‌وه‌ى بونیه‌یه‌كى سێلایى بێوێنه دروست بكات ، هه‌ر پڕۆتینێك بونیه‌یه‌كى جیاواز له پرۆتینه‌كانى تر‌ى هه‌یه ئه‌م بونیه‌یه ناسراوه (حاڵه‌تى سه‌ره‌كى پڕۆتین) وه ده‌ست نیشانكراوه به گوێره‌ى ڕێزبه‌ندى ترشه ئه‌مینیه‌كانى له كرده‌ى (پێكه‌وه‌نوسان)كه‌زنجیره �� �� پڕۆتینیه‌كان دروست ده‌كات.
1- بونیه‌ى یه‌كه‌مى : ڕێزبه‌ندى ترشه‌ئه‌مینیه‌كان دیارى ده‌كات.
2- بونیه‌ى دووه‌مى : به پێچ خواردنى زنجیره پێپتیدیه‌كان به ده‌وریه‌كتردا له شێوه‌ى لولپێچى ئه‌لفاو ڕووته‌ختى بێتا دروست ده‌بێت.
3-بونیه‌ى سێیه‌مى : ئه‌مه فۆرمى كۆتایى پڕۆتین ده‌ست نیشان ده‌كات ، دروست بووه به كۆبونه‌وه‌ى بونیه دووه‌میه‌كانى پڕۆتین (لولپێچى ئه‌لفاو ڕوته‌ختى بێتا) له‌ڕێى هێزى فیزیای نابه‌رامبه‌ر بۆ پێدایى فۆرمى كۆتایى پڕۆتین.
4-بونیه‌ى چواره‌مى : ئه‌م زاراوه‌یه به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئاماژه‌دان به‌و بونیه‌یه‌ى یه‌كگرتنى دوو پڕۆتین یان زیاتر دروستى ده‌كات له پڕۆسه‌ى (یه‌كگرتنى پڕۆتینى ).
پێكهاته‌ى پڕۆتین زۆر ناجێگیره و ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌نجامدانى كاره جیاوازه‌كانى وه بۆ هێنانه‌دى ئه‌م گۆڕانه بونیه گۆڕانكارى له به‌سترا نه‌وه‌كانى بونیه‌ى سێیه‌م و چواره‌مى ڕوده‌دات بۆیه ئه‌و بونیه سێیه‌م و چواره‌میانه به(پێكهاته‌ى كیمیایى) ناسراون و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ى به سه‌ریان دێت به (گۆڕانكارى شێوه‌یى) ناسراوه.
ئه‌ركه‌كان:
ده‌توانین بڵیین پڕۆتین له هه‌موو چالاكیه‌كانى خانه دا به‌شداره وه‌ك ناردنى ئاماژه خانه‌ییه‌كان و وه‌رگه‌ڕاندن ، كردارى له ناوبردنى پڕۆتینه‌كان خۆى له‌ناو خانه‌دا به‌پشت به‌ستن به ئه‌نزیمه‌كان (كه له پرۆتین پێكهاتووه) ڕووده‌دات وه ئه‌م ئه‌نزیمانه به (پڕۆتیه‌یز) ناسراون.
میكانیزمى ڕێكخستنى پڕۆتینى :
ده‌كرێ گه‌ردى كیمیایى جۆراوجۆر وه بارگه‌ى كانزایى به پڕۆتینه‌وه بلكێ له‌رێى بۆشایى تایبه‌ت له پێكهاته‌كه‌یدا كه‌ناسراوه به شوێنى به‌ندبون BINDING SITES له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆتینه‌كان به لێگرتنێكى كیمیایى ئاست به‌رز ناسراوون بۆ ئه‌و ئاوێتانه‌ى پێیانه‌وه ده‌نوسێ. ئه‌و ئاوێتانه‌ى به پڕۆتینه‌وه به‌ند ده‌بن پێیان ده‌وترێت لیگه‌ن LIGAN ، وه‌توندى به‌ندبوونى لێگه‌ن به پڕۆتینه‌وه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى شوێنى به‌ندبوون و ناونراوه تواناى به‌ندبوون AFFINILY له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پڕۆتین به‌شدارى هه‌موو پرۆسه زیندووه‌كانى ده‌كات بۆیه له ڕێى كۆنتڕۆڵكردنى چالاكى پڕۆتینه‌وه ده‌كرێت زینده چالاكیه‌كان كۆنتڕۆل بكرێن , ئه‌م ڕیكخستنه‌ى كارى پڕۆتینه‌كان ده‌توانرێت له‌ڕێى فرۆمى پرۆتین یان خه‌ستیه‌كه‌یه‌وه ئه‌نجام بدرێت :
· گۆڕ‌انى به‌تاڵكردنه‌وه.
· گۆڕ‌انى هاوبه‌ش.
ئه‌وپێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیانه‌ى پڕۆتین دروست ده‌كه‌ن :
ئه‌م پێكهێنه‌رانه به‌شدارن له دروستكردنى پڕۆتین له خانه زیندووكاندا : ترش DNA ، ترش RNA گوازه‌ره‌وه ،ترشى RNAنێردارو وه رایبۆسۆم.
كۆپیكردنى ماده‌ى بۆماوه‌یى :
زانیارییه بۆماوه‌ییه‌كان بۆهێڵ ڕاسته‌وخۆ ناگۆڕین بۆ پڕۆتین ، یه‌كه‌مجار بۆ هێڵ (RNAنێردراوه) كۆپى ده‌كات وه‌به هۆیه‌وه نامه‌ى بۆ هێڵ بۆ سایتۆپلازم ده‌نێردرێت كه به‌زمانى نیوكلیوتاید ده‌رده‌بڕدرێت به ئاراسته‌ى (5 بۆ 3) له‌سه‌ر RNA نێردراو بۆیه زنجیره‌ى DNA ى بۆ هێڵ به زنجیره‌ى كۆپى یان كۆد دار ناسراوه.
پڕۆتین خواردنێكى ئاڵۆزى ئه‌ندامیه كه كێشێكى گه‌ردى زۆرى هه‌یه‌و له ترشه ئه‌مینى پێكه‌وه نوساو به هۆى بوندێكى پێپتیدیه‌وه . پڕۆتین پێویسته بۆ پێكهاته‌و كارى هه‌موو خانه زیندووكان ته‌نانه‌ت ڤایرۆسیش.
زۆرێك له‌و پرۆتینانه ئه‌نزیم دورست ده‌كه‌ن یان یه‌كه‌ى پرۆتینى دروست ده‌كه‌ن كه ده‌چێته پێكهاته‌ى ئه‌نزیمه‌وه ، هه‌روه‌ك پڕۆتین زۆر رۆڵى په‌یكه‌رى رۆڵى په‌یكه‌رى میكانیكى ده‌گێڕن وه‌ك دروستكردنى كۆڵه‌گه و جومگه له ناوخانه . پڕۆتین ئه‌ركى چالاكى تر ده‌بینێت چونكه پێكهێنه‌رێكى گرنگه له به‌رگرى له‌ش و كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وى گه‌رده چالاكه‌كان . هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌شه بۆ ترشه ئه‌مینیه‌كان بۆ ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ى ناتوانن به خۆیان دروستیان بكه‌ن پڕۆتین یه‌كێكه له گه‌رده گه‌وره و زینده‌یى و چالاكه‌كان له‌گه‌ڵ فره‌شه‌كر و چه‌ورى و ترشه ئه‌مینیه‌كان . وه كۆى ئه‌م گه‌رده گه‌وره چالاكانه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى ماده‌ى زیندوو دروست ده‌كه‌ن.
__________________________________________________ _______________________
ئه مه ته واو ئه مه ش له سه ر به كتريا
به‌كتیریا
میكرۆب به‌كتیریا (bacteria وه‌به‌یۆنانى كۆن پێ ده‌ڵێن bakterion به‌واتاى گۆپاڵى ورد) زیندوه‌رى تاك خانه‌ن وه‌ك گۆیه‌كان وه‌گۆپاڵۆچكه‌كان كه‌به‌شێوه‌ى گروپ كۆده‌بنه‌وه شێوازى جۆراوجۆر وه‌رده‌گرن وه‌ك زنجیره‌یى یان ته‌سبیحى كه‌پێیان ده‌وترێت (گۆى زنجیره‌یى) یان له‌شێوه‌ى هێشو كه‌پێیان ده‌وترێت (گۆى هێشویى) .دووریه‌كانى به‌كتیریا له‌نێوان 0.5-5 مایكرۆمیته‌ر ، وه‌به‌كتیریا به‌چه‌ندها شێوه‌ى (فۆرم) جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت ، میكرۆب یان به‌كتیریا له‌زانستى به‌كتیریا (به‌كتریۆلۆژى) خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت كه‌به‌به‌شێك له‌وردبین ناسى (مایكرۆبایۆلۆجى)داده‌نرێت.
ژینگه‌ى به‌كتیریا زۆر جۆره. ئه‌م زینده‌وه‌ره تواناى ژیانى له‌هه‌ر شوێنك و ژینگه‌یه‌كى جیاوازدا هه‌یه‌له‌سه‌ر زه‌وى ته‌نانه‌ت خاك و ئاوى قوڵ و توێكڵى زه‌وى بگره ئه‌و ژینگانه‌ى ڕێژه‌یه‌كى به‌رزى پاشه‌رۆى ناوه‌كى و گۆگردى ترشى تێدایه، نزیكه‌ى 10 ملیار خانه‌ى میكرۆبى له‌یه‌ك گرامى خاكدا ده‌ژى وه‌سه‌دان هه‌زار له‌یه‌ك میلیمه‌ترى سێجاى ئاوى ده‌ریادا ده‌ژى .له‌سووڕه‌كانى ژینگه‌دا ، به‌كتیریا ڕۆڵێكى سه‌ره‌كى چاڵاك ده‌گێڕێت له‌سووڕاندنى خۆراكه ژینگه‌ییه‌كان ، زۆریك له‌قۆناغه گرنگه‌كانى سوڕى خۆراكى nutrient cycle به‌هۆى به‌كتریاوه ئه‌نجام ده‌درێت . گرنگترین ئه‌م قۆناغانه‌ى جێگیركردنى نایترۆجینه له‌به‌رگى هه‌وا .
هه‌روه‌ك به‌كتیریا به‌یه‌كێك له‌پێكهێنه‌ره سروشتیه‌كانى لاشه‌ى مرۆڤ داده‌نرێت ، ژماره‌ى به‌كتریاكانى سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ زیاتره له‌ژماره‌ى خانه‌كانى له‌شى ، پێست وده‌م و ده‌زگاى هه‌رسى مرۆڤ ته‌ندراوه به‌میكرۆب ، وه‌به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ى ناوبانگى به‌زیان به‌خشی و نه‌خۆشخستن ده‌كردووه، به‌و ئه‌ندازه‌یه به‌سووده بۆ ته‌ندروستیمان ، ئه‌م ورده زینده‌یه له‌ده‌زگاى هه‌رسكردندا یارمه‌تى هه‌رس ده‌دات ، به‌ڵام نه‌خۆشى مه‌ترسیدارى وه‌ك كۆڵێرا و سیل دروست ده‌كات . له‌مێژوودا به‌كتیریا نه‌خۆشى بنبڕكراوى وه‌ك تاعون و گه‌ڕى leprosy دروست كردوه به‌ڵام دۆزینه‌وه‌ى دژه‌زینده‌كان زۆر له‌مه‌ترسى نه‌خۆشیه میكرۆبیه‌كانى كه‌م كردوه‌ته‌وه و رێژه‌ى مردنى دابه‌زاندووه. هه‌روه‌ها به‌كتیریا گرنگیه‌كى پێشه‌سازیشى هه‌یه وه‌له پرۆسه‌زینده‌ییه‌كانى سوود وه‌رگیراوه بۆ ئه‌و كارانه‌ى ئه‌نجامدانیان پیشه‌سازیانه ئه‌سته‌مه وه‌ك ، خاوێن كردنه‌وه‌ى ئاوى پیسبوو وه به‌دروستكردنى دژه‌زینده‌كان و مادده‌ى كیمیایى تر . له‌ده‌سته‌واژه رۆژئاواییه‌كان واژه‌ى (به‌كتریا) له‌سه‌ره‌تادا بۆ هه‌موو تاك خانه‌یه‌كى خاوه‌ن ناوكێكى سه‌ره‌تایى به‌كارهاتووه هه‌رچه‌نده ئه‌م به‌كارهێنانه تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌رده‌وامه به‌ڵام گه‌شه‌سه‌ندنى زانستى وردبین ناسى هه‌ندێك زانیارى نوێى ئاشكراكرد جوێكارى له‌نێوان پاڵاوته(ڤایرۆس) و به‌كتیریا و كه‌ڕوو . له‌مێژووى په‌ره‌سه‌ندنیدا به‌كتیریا دووجۆرى لێكه‌وتۆته‌وه:
-میكرۆبى ڕاسته‌قینه یان به‌كتیریاى ڕاسته‌قینه.Eubacteria
-به‌كتریاى ڕه‌سه‌ن یان كۆن .Archaebacteria
كه‌ئێستا پێیان ده‌وترێت به‌كتیریا كه‌باسیان ده‌كه‌ین و ئه‌رخیا Archaea.
بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ى به‌كتیریا ساڵى 1676ز بڵاوكرایه‌وه، زیندوه‌رێك كه‌ناوكێكى سه‌ره‌تایى هه‌یه( بێ به‌رگى ناوه‌كیه‌و پێكهاته‌كانى ناوك له‌ناو سایتۆپلازمدا په‌رش و بڵاو بونه‌ته‌وه) له‌شى ته‌نها له‌یه‌ك خانه پێكهاتووه كه هه‌موو زینده‌چالاكیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات بۆ دوو لق دابه‌ش ده‌بێت:
1-لقى به‌كتیریا
2-لقى به‌كتیریاى سایانى (به‌كتیریا سه‌وزى مه‌یله‌و شین)
سه‌ربه‌كۆمه‌ڵه‌ى مۆنیریایه(moneria) له‌هه‌واى خاك و ڕیخۆڵه‌كانى مرۆڤ و ده‌م سه‌رپێستى هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ده‌ى ئاژه‌ڵه كاوێژكه‌ره‌كاندا هه‌یه، ئه‌م به‌كتیریایه به‌هۆى چالاكیه جیاوازه‌كانیانه‌وه ناسراون كه‌چه‌نده‌ها جۆرى هه‌یه به‌م شێوه‌یه:
1. خواردن دروستكردنى (شیر).
2. تێكدانى خۆراك(گه‌نین).
3. به‌پیت كردنى خاك (په‌ین).
4. له‌ناوبردنى زه‌وى وزار(نه‌خۆشیه‌كان).
له‌و زنایانه‌ى ڕۆڵیان له‌دۆزینه‌وه‌ى به‌كتیریادا هه‌بوو ئه‌مانه‌ن :
1. لیڤنهۆك.
2. لوویس پاستۆر
3. رۆبرت كۆخ
ژینگه‌ى به‌كتریا:
له‌هه‌موو شوێنێك ده‌یبنین ، له‌ژێر زه‌وى تاقوڵایى 400 مه‌تر تا به‌رزاییه‌كى سه‌ركه‌ش له‌هه‌وا ، له پله‌ى گه‌رمى زۆر به‌رز نزیكى ده‌مه‌گڕكانه‌كان ، له‌ناوچه جه‌مسه‌ریه‌كان ، وه‌له‌ناو له‌شى گیانه‌وه‌راندا (له‌ناو ده‌زگاى هه‌رس و هه‌ناسه).
پۆلین كردنى به‌كتیریا:
ده‌توانین به‌كتیریا به‌پشت به‌ستن به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه پۆلێن بكه‌ین:
1. فۆرمى ده‌روه‌ى خانه‌و جۆرى كۆبونه‌وه‌كانى.
2. وه‌ڵامى بۆ ڕه‌نگى گرام (گرام پۆ زه‌تیڤ)و (گرام نێگه‌تیڤ).
3. شێوازى خواردنى (سه‌ربه‌خۆ ،بینا كارى یان مشه‌خۆرى).
4. هه‌بوونى قامچى (flagella) یان نه‌بوونى .
5. پێكهاته‌ى میكرۆب.
پێكهاته‌ى خانه‌ى به‌كتیریا:
1-به‌رگى خانه: پێكهاتووه‌له:
ا- دیوارى خانه(cell wall): ئه‌م كارانه‌ده‌كات:
-فۆرمى خانه دیاری ده‌كات.
-ره‌قى وپته‌وى به‌خانه‌ى به‌كتیرى ده‌دات.
-به‌هێزى ده‌كات.
-ده‌یپارێزێت.
پێكهاته‌یى كیمیایى دیوارى خانه:
له‌ڕووى كیمیاییه‌وه دیوارى خانه له‌گه‌ردى گه‌وره‌ى پێكهاته‌ئاڵۆز دروست بووه، پێى ده‌وترێت peptilycan ، ،ئه‌ستورى ئه‌م دیواره به‌گوێره‌ى بنه‌چه‌ى به‌كتیریا كه‌هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و به‌كتیریایه‌ى (گرام نیگه‌تیڤه) دیوارى خانه‌كه‌ى ته‌نكه ئه‌مه‌ش پشت به‌بڕى prptiilycan ده‌به‌ستێت.
تێبینى/ هه‌ندێك به‌كتیریا هه‌یه كه‌پێى ده‌وترێت به‌كتیریاى كه‌ڕویى ( mycoplasm یان mycobacterium) كه‌دیوارى خانه‌ى نیه.
ب- به‌رگى سایتۆپلازمى (plasma membrane):
كه‌به‌رگێگى ته‌نكه چوارده‌ورى پێكهاته‌كانى خانه‌ى به‌كتیریایى داوه‌و كۆنتڕۆڵى هاتوچۆى ماده بۆ سایتۆپلازم و له سایتۆپلازمه‌وه ده‌كات ، وه زۆر ترشه‌ڵۆك (ئه‌نزیم) به‌به‌رگى خانه‌وه نووساوه كه‌یارمه‌تى زۆر پرۆسه‌ى زینده‌كردارى ده‌دات كه‌له‌م به‌شه‌دا ڕو ده‌دات ، وه له‌ڕێى وردبینى ئه‌لكترۆنیه‌وه زانایان هه‌ندێك نوشتانه‌وه‌یان بۆ ناوه‌وه‌ى خانه‌بینى كه‌واى بۆ ده‌چن كردارى هه‌ناسه‌دان لێ ڕوبدات.
پێكهاته‌ى كیمیایى به‌رگى خانه:
له‌ڕووى كیمیاییه‌وه له پرۆتین و چه‌وریه‌فۆسفۆر پێكهاتووه.
ج-سایتۆپلازم: نیمچه شله‌یه‌و پێكهاتووه له‌ئاو و ترشه‌ڵۆك (ئه‌نزیم) وئۆكسجینى تواوه‌و پرۆتین و كاربۆهایدرات و چه‌ورى.
د-كرۆمۆسۆم :واته ته‌نۆڵكه‌ڕه‌نگداره‌كا �� � ئه‌م كرۆمۆسۆمانه‌ى به‌كتیریا پێكهاتووه له‌گه‌ردێكى (DNA) ى درێژ وگۆیى كه‌زۆر به ده‌ورى خۆیدا لولى خواردووه ئه‌م كرۆمۆسۆمه وه‌ك ناوه‌ندێكى كۆنترۆڵكردنى ئه‌م كردارانه كارده‌كات:
· دابه‌ش بوونى خانه
· چه‌ند جاره‌بوونى خانه
· زۆر كارى تر‌ى خانه
هـ- قامچى : له‌پرۆتین دورست بووه، 10 تا 20 نانۆمه‌تر ئه‌ستوره، یارمه‌تى خانه‌ى به‌كتریا ده‌دات بۆ جوڵان.
__________________________________________________ ______
ئه مه ش ماسى
گیانه‌وه‌رى بڕبڕه‌دارن (واته بڕبڕه‌ى پشتیان هه‌یه) ،له‌ناوئاودا ده‌ژین،زۆر جۆر ماسى هه‌یه،ژماره‌ى جۆره‌كانى ماسى له ژماره‌ى گشت جۆرى بڕبڕه‌داره‌كانی تر زیاتره كه له‌ناو ئاو هه‌روه‌ها له وشكایى داده‌ژین به‌یه‌كه‌وه.جۆره‌كانی ماسی جیاوازن له‌شێوه‌و ڕه‌نگ و قه‌باره له‌به‌رئه‌وه كارێكى ئاسان نبیه جۆره‌كانیان دیارى بكرێت وبزانرێ سه‌ر به‌كام كۆمه‌ڵه‌یه. بۆنموونه هه‌ندێك ماسى شێوه‌یان وه‌ك پارچه‌به‌رده ، وه‌هه‌ندێكیان له‌شێوه‌ى كرمدان ،وه‌هه‌ندێكیان له‌شیان كراوه‌یه وه‌ك كه‌ڕوو، وه‌هه‌ندێكیان له‌شیان گه‌وره ده‌بێ وه‌ك باڵۆن.
ماسى به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كانى په‌لكه زێڕینه هه‌یه،زۆربه‌یان ڕه‌نگاوڕه‌نگن وه‌ك باڵنده ڕه‌نگى جوانى هه‌یه وه‌ك ڕه‌نگى سوور و زه‌رد و شین و ڕه‌نگاوڕه‌نگ به‌هێل و په‌ڵه‌ى ڕه‌نگین .
بچووكترین ماسى, ماسى (قۆبیۆن) ه كه‌له فلیپین ده‌ژین و درێژییه‌كه‌ى له (15 ملم) زیاتر نییه.گه‌وره‌ترین ماسى, ماسی (قرشی نه‌هه‌نگ) ه كه‌درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته (12 م) وكێشه‌كه‌ى ده‌گاته (15 ته‌ن) . قرشی نه‌هه‌نگ هیچ مه‌ترسییه‌كى نییه له‌سه‌ر ماسى و مرۆڤ. مه‌ترسیدارترین ماسى كێشه‌كه‌ى ته‌نها چه‌ند كیلۆ گرامێكه پێى ده‌ڵێن ماسى به‌ردین كه‌ده‌تووانێ مرۆڤ بكوژێ له چه‌ند خوله‌كێك به‌هۆى دڕكى ژه‌هراوى.
خواردنى ماسى بریتییه له‌گوێچكه‌ماسى و كرم و ماسی تر،هه‌ندێكیان ڕووه‌كی ئاوی ده‌خۆن وه‌ك قه‌وزه، هه‌ندێكیان ته‌نه مردووه‌كان ده‌خۆن وه‌ك ماسی و گیانه‌وه‌ری مردووی تر، ماسی قرشی نه‌هه‌نگ زینده‌وه‌ری بچووكی سه‌ر ڕووی ده‌ریاكان ده‌خوات.له هه‌ركوێیه‌ك ئاو هه‌بێت ماسی لێ ده‌ژی،ماسی له‌ئاوی جه‌مسه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باكور ده‌ژى كه پله‌ی گه‌رمی نزیكه له پله‌ی به‌ستان،وه هه‌ندێكی تر له ئاوی گه‌رم ده‌ژین كه ده‌گاته پله‌ی كوڵان.هه‌روه‌ها ماسی له زێیه‌كانی توند وخێرای نێو چیاكان و ئاوی هێمنی زێیه‌كانی ژێر زه‌وى ده‌ژی.هه‌ندێك ماسی گه‌شتی دوور‌و درێژ له ده‌ریاكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هه‌ندێكیان زۆربه‌ی ژیانی له‌ژێر قوم و له قوڵایی ده‌ریاكان ده‌باته سه‌ر،ماسییه‌كان ئاو به‌جێ ناهێڵن،كه‌چی هه‌ندێك ماسی ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك به زیندوویی بمێنێته‌وه له‌ژێر زێیه وشك بووه‌كان.
ماسی گرینگیه‌كی زۆری هه‌یه له ژیانی مرۆڤ ,زۆر كه‌س حه‌ز له ڕاوه ماسی ده‌كه‌ن وه‌ك وه‌رزشێك ،هه‌ندێ كه‌سیش ماسی له ماڵه‌كانیان به‌خێوده‌كه‌ن بۆ جوانی.هه‌روه‌ها ماسی گرنگه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی له سروشت،چونكه گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك ده‌خوات و ده‌بێته خۆراكی گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك به‌مه‌ش هاوسه‌نگی دروست ده‌كات له ژماره‌ی گیانه‌وه‌ر و ڕووه‌ك له‌سه‌ر زه‌وى.
ماسی به‌گشتی دوو سیفه‌تی سه‌ره‌كی هه‌یه :
1- بڕبڕه‌ى پشتی هه‌یه،كه‌واته له كۆمه‌ڵه‌ى بڕبڕه‌داره‌كانن.
2- هه‌ناسه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌رێگای ڕیشووه‌كه‌وانه ده‌بێت.
ماسی له گیانه‌وه‌ره خوێن سارده‌كانه ،واته پله‌ى گه‌رمی له‌شی ده‌گونجێنێ به‌پێی پله‌ى گه‌رمی ئاوی ده‌وروبه‌ری.هه‌روه‌ها گشت ماسییه‌ك په‌ڕی هه‌یه كه بۆ مه‌له‌وانی به‌كاری دێنێ، گیانه‌وه‌ره ئاوییه‌كانی تر جیاوازن له ماسی به‌لای كه‌م له یه‌كێك له‌م سیفه‌تانه، دۆلفین و به‌رازی ده‌ریا و نه‌هه‌نگ وه‌ك ماسی گیانه‌وه‌ری بڕبڕه‌دارن و بڕبڕه‌ى پشت و په‌ڕیان هه‌یه كه‌چی له كۆمه‌ڵه‌ی مه‌مكداره‌كانن (ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه شیر ده‌ده‌نه بێچووه‌كانیان) وه له‌ڕێگای سییه‌كان هه‌ناسه‌ده‌ده‌ن له‌جیاتی كه‌وانه‌ى ڕیشوودار وه گیانه‌وه‌رى خوێن گه‌رمن واته پله‌ی گه‌رمی له‌شیان جێگیره‌و ناگۆڕێ له‌گه‌ڵ پله‌ى گه‌رمی ئاو‌و هه‌وای ده‌وروبه‌ر.
هه‌ندێك گیانه‌وه‌ری ئاوی به ماسی ناوده‌برێن كه‌چی ماسی نین،چونكه بڕبڕه‌ى پشتیان نییه،ئه‌م گیانه‌وه‌رانه‌ش وه‌ك ئه‌ستێره‌ی ده‌ریاو قه‌ندیلی ده‌ریاو هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی گوێچكه ماسى كه ئه‌م گیانه‌وه‌رانه ده‌گرێته‌وه (به‌تلینۆس و سه‌ره‌تانی ده‌ریا و كركه‌ند و گوێچكه ماسى و ئسكه‌لوپ (گوێچكه ماسى په‌روانه‌یی و ڕۆبیان) كه گشتیان بڕبڕه‌ى پشتیان نییه.
یه‌كه‌م ماسی له زه‌وى پێش (500 ملیۆن ساڵ) دیاركه‌وت، كه یه‌كه‌م گیانه‌وه‌ری بڕبڕه‌دار بوو له‌سه‌ر زه‌وى .
زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌م ماسییانه‌ی ئه‌و كاته به بنچینه‌ی گیانه‌وه‌ری بڕبڕه‌داری تر ده‌ژمێردرێن .
چه‌ند ڕاستییه‌كی گرینگ ده‌رباره‌ی ماسی :-) بچووكترین ماسى, ماسى (قۆبیۆن) ه كه‌له فلیپین ده‌ژین و درێژییه‌كه‌ى له (15ملم) زیاتر نییه له‌كاتی ته‌واو گه‌شه‌كردنی.-) گه‌وره‌ترین ماسى ,ماسی (قرشی نه‌هه‌نگ)ه كه‌درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته (12م) وكێشه‌كه‌ى ده‌گاته (15 ته‌ن)،كه دوو ئه‌وه‌نده‌ى كێشی فیلی ئه‌فریكیه، قرشی نه‌هه‌نگ هیچ مه‌ترسییه‌كى له‌سه‌ر مرۆڤ نییه ،خواردنی بریتییه له ڕووه‌ك و گیانه‌وه‌ری بچووك.
-) ماسی چوارچاو،ماسی ئه‌نابلبه‌س دووچاوی هه‌یه و هه‌ر یه‌كیان ده‌بێته دووبه‌ش، كه ماسی ده‌چێته ژێر ئاو نیوه‌ى سه‌ره‌وه‌ی هه‌ر چاوێك ده‌توانێ سه‌ر ڕووی ئاو ببینێ و نیوه‌ى خواره‌وه‌ی هه‌ر چاوێك ده‌توانێ ژێر ئاو ببینێ واته له ناو ئاو وه له هه‌وادا ده‌بینێ.
-) ماسی ڕه‌شی قووتده‌ر كه ده‌توانێ ماسییه‌ك قووت بدات كه دوو ئه‌وه‌نده‌ى قه‌باره‌ی خۆی بێت چونكه ده‌می ماسوولكه‌ى واى هه‌یه كه وای لێ ده‌كات كه به‌گه‌وره‌یی بكرێته‌وه و گه‌ده‌شی ده‌كشێت به چه‌ند جاری قه‌باره‌ی خۆی،هه‌رس كردنی ماسییه‌كه‌ش به هێواشی ده‌بێ.
-) ماسی فڕیوی (به‌لته) یه‌كێكه له‌و ماسییانه‌ی كه ده‌فڕێ ،له‌سه‌ر ڕووی ئاو به‌رزده‌بێته‌وه‌و بۆ دووری سێ مه‌تر ده‌فڕێ،ماسییه‌كه په‌ڕه‌كانی ته‌نیشتی وه‌ك باڵ به‌كاردێنێ.
-) ماسی سه‌لورى گه‌ڕۆك ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌ده‌ره‌وه‌ى ئاو بژی و له‌سه‌ر زه‌وى ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ریاچه‌یه‌ك بچێته ده‌ریاچه‌یه‌كی تر،ئه‌م ماسییه ئه‌ندامی تایبه‌تی هه‌یه بۆ هه‌ناسه وه‌رگرتن له هه‌وا وه كلك و په‌ڕی ته‌نیشتی به‌كاردێنێ بۆ خشان له‌سه‌ر زه‌وی .
-) گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه ماسی بریتییه له ماسی ده‌م (هُلبیه) كه ماسی زۆر وردن و له ئاوی سوێر ده‌ژین و ژماره‌یان
ده‌گاته ملیاره‌ها ملیار ماسی.